هاتوچۆی گەشتیاری لە باشماخ ئاسایی بوەتەوە
بڵند
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی دوو سەعات، لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاریلە دەروازەکە ئاسایی بوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە رایگەیاندوە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو سەعات بەهۆی پچڕانی سیستمی ئەلەکترۆنی لە دیوی ئێران، هاتوچۆی گەشتیاری راگیرا.
ئاماژەی بەوەکردوە، لەئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکە ئاسایی بوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەیەک لە دەروازەکەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند بوو، بەهۆی بونی کێشە لە دیوی ئێران، هاتوچۆی گەشتیاری راگیراوە و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی ناتوانن بچنە ئێرانەوە.



