کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
بڵند
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە، گەرمیان بە 49 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 36 پلەی سیلیزی ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و زۆربەی ناوچەکانیش لە سەرو 40 پلەی سیلیزیەوە دەبن.
کەشناسی دەڵێت؛ ئەمڕۆ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە نیوە کوڵین.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشانسی ئاماژەی بەوەکردوە پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبونەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و گەرمیان بە 49 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 36 پلە ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی دووشەممە؛
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
پیرمام: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:46 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 45 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:46 پلەی سیلیزی
گەرمیان:49 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:36 پلەی سیلیزی



