ئەمڕۆ خوێندكارانی پۆلی 12 لە هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان وەردەگرنەوە
هەساو ئەمیر
٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، خوێندكارانی پۆلی 12 لە هەرێم ئەنجامی كۆتایی خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكان وەربگرنەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، خوێندكارانی پۆلی 12 كۆتا تاقیكردنەوەی خولی یەكەمیان ئەنجامدا، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بداتەوە بە خوێندكاران و لینكی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان كارا بكات.
چاوەڕوان دەكرێت، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لینكەكە لەدوای سەعات 6:00ـی ئێوارەوە كارا بكرێت و خوێندكاران دەتوانن لەرێگەی یوزەرنەیم و پاسوۆردی خۆیانەوە نمرەكانیان وەربگرنەوە.
هاوكات، بڕیارە هاوشێوەی ساڵی رابردوو، وەزارەتی پەروەردە هیچ رێوڕەسمێك ئەنجام نادات و خوێندكارە یەكەمەكان راناگەیەنێت.



