دوای نزیکەی هەفتەیەک جوتیارە کوردەکە ئازاد کرا
بڵند
٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای هەفتەیەک لەڕفاندنی هەردی زەینەڵ، ئەو جوتیارەی دانیشتوی سنوری ناحیەی پردێیە لە کەرکوک ئازادکرا و گەڕاوەتەوە ناو خێزانەکەی
ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە کەرکوک رایگەیاند، هەردی زەینەڵ، کە جوتیارێکی کوردە و خەڵکی کوندی قەزنەفەری سەر بە ناحیەی پردێیە، دوای شەش رۆژ لە رفاندنی ئازاد کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، هەردی زەینەڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنرابوو، تا ئێستا نازانرێت لەبەرانبەر چێدا ئازاد کراوە و ناوبراو باوکی چوار منداڵە و لە دایکبووی ساڵی 1989ـیە.
هەردی زەینەڵ، ئێوارەی رۆژی هەینیی رابردوو، لە کاتی کارکردندا لە یەکێک لە کێڵگەکانی گەنمەشامیی، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنرا و دواتر هێزە عیراقییەکان چونەشوێن کارەکەیو دوای گەڕان تەنها ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیەوە.



