قالیباف: گەروی هورمز، تەنها لە رێگەی ئێرانەوە دەکرێتەوە نەک هەڕەشەکانی ئەمریکا
بڵند
٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا هۆشداری تووندی دایە ئەمریکا و رایدەگەیەنێت، سەردەمی زۆرداری و پێشێلکردنی بەڵێنەکان بەبێ باج کۆتایی هاتووە.
محەمەد باقر قالیبافی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە دوای هێرشەکانی ئێەمریکا بۆسەر ئێران و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و بە واشنتۆن دەڵێت؛ "بە رونی دەیڵێم، هێرش بکەن هێرشتان دەکەینەوە سەر، هەوڵی بێهوودە مەدەن چونکە زیاتر رۆدەچن"
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی لەسەر پێگەی ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا کردووەتەوە و رایگەیاندووە، گەروی هورمز تەنیا لەژێر سایەی رێوشوێن و ڕێکخستنی ئێرانیدا دەکرێتەوە و بە هیچ جۆرە هەڕەشەیەکی ئەمریکی بەڕێوە ناچێت.



