میدیاکانی ئێران: بەهۆی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمریکاوە هەشت سەربازی ئێران کوژراون
بڵند
٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمریکاوە بۆسەر باشوری ئێران هەشت سەربازی هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران لە بەندەر عەباس و بوشەهر کوژراون.
ئاژانسەکە لە زاری لێپرسراوانی سەربازی وڵاتەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە، سەربازەکانی ئێران لە کاتی بەرگریی کردن و بەهۆی تەقینەوەی موشەکەکانی دوژمنەوە کوژراون.
سوپای ئێران جەختدەکاتەوە، لە خۆڕاگریی لە بەرانبەر دوژمنان و ئاماژەی بەوەکردوە، خوێنی سەربازەکانیان بە فیڕۆناچێت.
جێ باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا بە بیانوی هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە گەروی هورمزدا هێرشێکی چڕی کردە سەر باشوری ئێران و دۆناڵد ترەمپیش رایگەیاند، رەنگە جارێکیتر هێرشبکەنەوە سەر ئێرا نو گەمارۆی دەریاییان بەسەردا بسەپێنن.



