سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 80دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، رەنگە هێرشبکەنەوە سەر ئێران، نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 6% بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا.
لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 80 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  75دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.