قالیباف: ئێران رادەستی داواكارییەكانی ئەمریكا نابێت
هەساو ئەمیر
٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران جەختدەكاتەوە لەوەی رادەستی داواكارییەكانی ئەمریكا نابن و دەشڵێت ئەمریكا پێشێلكاریی جددی بەرانبەر بە رێككەوتنكەكەی نێوانمان كردووە.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا بە تێكدان و پێشێلكردنی رێكارەكانی ئێران لە گەروی هورمز و بەردەوامبوون لە هەڕەشەی هێرشكردن، پێشێلكاریی جددی بەرانبەر رێككەوتنی نێوان هەردوولا ئەنجامداوە.
قالیباف لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم پێشێلكارییانە و سەپاندنەوەی گەمارۆكانی سەر هەناردەی نەوتی ئێران و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر باشوری وڵاتەكە و بەردەوامیی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنانیش دەگرێتەوە.
جەختی لەوەشكردەوە، ئێستا سەردەمی زۆرداری و سەپاندن كۆتایی پێهاتووە. دەشڵێت: ئێران رادەستی داواكارییەكانی ئەمریكا نابێت.



