سوپای ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوەندەکانی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.

سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی پێشێلکارییە بەردەوام و ئاشکراکانی بۆ رێککەوتنی ئاگربەست هەڵدەگرێت.

تەئکیدیشی کردەوە: سەرجەم بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجێکی ڕەوای درۆنەکانمان.

سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوەندەکانی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی "شێخ عیسا" لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.