نوری مالکی پەیامێکی بۆ ئەمریکا نارد؛ بەردەام دەبم لە کاندید بوون
سام
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
نوری مالکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیەندراوێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردەوە و "دەستێوەردان"ـی ئەمریکای لە کاروباری عیراق رەتکردەوە،رایگەیاند دەستێوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عیراق رەتدەکەینەوە
نوری مالکی لە پەیامەکەیدا، جەختیکردوەتەوە لەوەی بەردەوام دەبیت لە کاندید بون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق و دوپاتیشیکردوەتەوە بە توندی دەستێوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عیراق رەتدەکەنەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، دەستێوەردانەکانی ئەمریکای پێشێلکردنی سەروەری عیراق و بڕیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ناوبرداوە.
ناوبرا ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆ تاکە بژاردەی سیاسیە، نەک پەنابردنە بەر دیکتاتۆری و هەڕەشە، رێز لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەگرم و بەردەوام دەبم تا دەگەینە ئەنجامێک کە خزمەت بە عیراق بکات.



