كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی و بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسییەكان بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی و بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسییەكان، بڕیاربەدەستان، دیپلۆماتكاران، فەرماندە سەربازییەكان و توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، كارەكانی كۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی دەستپێبكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.

بەپێی كارنامەی كۆڕبەندەكە، گفتوگۆ و پانێڵەكانی ئەمساڵ تیشك دەخەنەسەر گرنگترین گۆڕانكارییە جیۆپۆلەتیكی و ئەمنییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ئاسایش و سەقامگیریی، داهاتووی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان، ئاڵنگاری و دەرفەتەكانی گەشەپێدانی ئابووری لە ناوچەكەدا.

كۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی بە یەكێك لە سەكۆ دیپلۆماسییە گرنگەكانی ناوچەكە دادەنرێت و پشت بە لیژنەیەكی راوێژكاریی نێودەوڵەتی دەبەستێت كە چەندین كەسایەتیی ناسراوی جیهانی لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ دیالۆگ و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانە هەنووكەییەكان.