بەهۆی شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین لە ئەمریكا، لە 10 ویلایەت باری نائاسایی راگەیەنراوە و نزیكەی 12 هەزار گەشتی ئاسمانیش هەڵوەشێنرانەوە . 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، رەزامەندی دەربریوە لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی لە 10 ویلایەت، ئەوەش بۆ پاراستنی سەلامەتیی خەڵك لەو شەپۆلی بەفر بارینەی رووی لە وڵاتەكە كردووە. 

هاوكات ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس ئاشكرایكردووە، كۆتایی هەفتە نزیكەی 12 هەزار گەشتی ئاسمانی بەهۆی بەفربارینەوە لە ئەمریكا هەڵوەشێندراوەتەوە و نزیكەی 140ملیۆن كەسیش، لەو ناوچانەدان كە بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەكەوە مەترسییان لەسەرە .