وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، پشتكردن لە هاوپەیمانە كوردەكانیان كارەساتێكی ئەخلاقی و ستراتیژی دەبێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریكا لە ئێكسێكدا سەبارەت بە رووداوەكانی سوریا و هێرشەكانی روپە چەكدارەكانی سوریا بۆ سەر كوردانی رۆژئاوای كوردستان و هەسەدە رایگەیاند، پشتكردن لە هاوپەیمانە كوردەكانیان كارەساتێكی ئەخلاقی و ستراتیژی دەبێت، ناتوانێت پەردەپۆشبكرێت.

هاوكات، سیناتۆر جین شاهین سیناتۆری ناسراوی ئەمریكا لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، داوای لە حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات كرد كە پابەندی ئاگربەستەكەببن و بەردەوامی پێبدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەوان لە نزیكەوە چاودێر ئاگربەستەكە دەكەن و پێشێلكاریەكان تۆماردەكەن، وتیشی دەبێت دەبێت ئارامی زاڵ بێت تا داعش ئەو هەلانە نەقۆزێتەوە و پێویستە دانوستانەكانی یەكگرتنەوە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی هەموو سوورییەكان بتوانن لە ئاسایش و ئازادیدا بژین.