بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ خاوەنکارەکان: سەبەینێ رێگە بە کرێکار و کارمەندەکانتان بدەن بۆ ئەوەی بچن بۆ دەنگدان
بڵند
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى خاوەنکارەکان ئاگادار دەکاتەوە، سەبەینێ سێ سەعاتیك مۆڵەت بدەنە کرێکار و کارمەنەدەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن دەنگبدەن، لە ئەگەری پێندانی مۆڵەتیشدا روبەڕی و سزا دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، ئاگادارییەکی بۆ خاوەنکار و کرێکاران لەبارەى پڕۆسەى هەڵبژاردن بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بەمەبەستی پەیڕەوکردنی مافەکانیان لە بەشداربوونیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، پێویستە خاوەنکارەکان رێگە بە کرێکاران بدەن، ئامادەبن لە بنکەکانی دەنگدان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ بۆ ئەوەى کرێکاران بێبەش نەبن لە مافى دەنگدان، پێویستە سبەینێ 11ی 11ی 2025 بەمەبەستى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتی، خاوەنکار بۆ ماوەى دوو تا سێ سەعات رێگە بە کرێکارەکانیان بدەن سەردانى بنکەکانى دەنگدان بکەن تاوەکو بتوانن بەشداربن لە مافەکەی خۆیان کە دەنگدانە.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، ئەوەشیان خستوەتە روو، لە ئەگەرى رێگریکردن لەبەردەم ئەم مافەى کرێکاران، لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنکار دەکرێت و لە کاتى سەرپێچیکردنیش کرێکاران دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانى هێڵى هۆشیاری کرێکاران بەمشێوەیەى خوارەوە:
راستەوخۆ پەیوەندى بکە بە ژمارەکانى (5500) (07511225500) (07721225500)
یان دەتوانیت لە رێگەى (واتسەپ یان ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500) بە شێوەى نووسین یان پەیامى دەنگى.



