تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش و لابردنی چەوری ورگ
راهۆز
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاری دا بە راگرتنی هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی کێش لە هەموو نەخۆشخانە حکومی و نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی؛ ئەم بڕیارە بۆ ماوەیەکی کاتییە، تاوەکو بە هەماهەنگی سەندیکای پزیشکانی کوردستان و کۆمەڵە پزیشکییەکان، رێنمایی نوێی تایبەت بەم جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەکرێن.
ئەوەش هاتووە؛ داوا لە بەڕێوەبەری هەموو نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت دەکەین کە لە رۆژی دەرچوونی ئەم راگەیەندراوەوە پابەندی ئەم بڕیارە بن، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی. لە کاتی سەرپێچیکردن، هەر لایەنێک بێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.