پاكستان: ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تێپەڕبوونی 20 كەشتی لە گەرووی هورمز
شنیار
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی پاكستان رایگەیاند، ئێران رەزامەندی دەربریوە لەسەر تێپەربونی 20 كەشتی تر لە رێی گەروی هورمز كە ئاڵای پاكستانیان لەسەرە و ترەمپیش پێشوازی لێدەكات.
محەمەد ئیسحاق، دار وەزیری دەرەوەی پاكستان لە نوسراوێكدا لە ئێكس بڵاویكردوەتەوە ، ئێران رێگە دەدات 20 كەشتی تر بە گەروی هورمزدا تێبەپرێت كە ئاڵای پاكستان هەڵدەگرن و دەشڵێت رۆژانە دوو كەشتی گەروەكە تێدەپەرێنن .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش وەك پێشوازییەك لەو هەنگاوە ، دوبارە بڵاوكراوەكەی وەزیری دەرەوەی پاكستانی بڵاوكردوەتەوە.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی پاكستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا و دوپاتیكردەوە كە دیالۆگ و دیپلۆماسیەت تەنها رێگەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا ، بریاریشە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە لەئیسلام ئاباد كۆبونەوەی چوار قۆڵی نێوان وەزیرانی دەرەوەی پاكستان و میسر و سعودیە و توركیا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی جەنگی ئێران بەرێوەبچێت.


