پنتاگۆن خۆی بۆ چەند هەفتەیەك ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەكات
کەژان
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦
میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند، پنتاگۆن خۆی بۆ چەند هەفتەیەك ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەكات.
لە پێشهاتێكدا كە ئاماژەیە بۆ قۆناغێكی نوێی جەنگەگە دەكات، لێپرسراوانی ئەمەریكا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایانگەیاندووە، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پنتاگۆن) خۆی بۆ چەند هەفتەیەك ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەكات، لە كاتێكدا هەزاران سەرباز و هێزی دەریایی ئەمەریكا گەیشتونە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەیان بەوە شكردووە، هەر ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی ئەگەری بە هیچ شێوەیەك ناگاتە لەشكركێشییەكی تەواو، تەنها بە شێوەیەكی سنورداردەبێت،هێرشێكی هاوبەش دەبێت لە نێوان هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و پیادە بۆ چەند ناوچەكی ئێران دەبێت.
هەر بە پێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەكە، پنتاگۆن چاوەڕێی پەیامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە و تا ئێستاش روون نییە كە ئایا ئەو هەموو پلانەكان پەشەند دەكات یان رەتیدەكاتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان دەربڕیوە، كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی هۆشداریدا لەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە شەڕێكی وێرانكەر لە تاران ئەنجام بدات ئەگەر بەدانوستانەكان رازی نەبین.


