كەسێك لە زانكۆی فلۆریدا تەقەی لە خوێندكاران كرد و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران
١٧ی نیسانی ٢٠٢٥
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، لە زانكۆی فلۆریدا و لەنزیك شوێنی مانەوەی خوێندكاران كەسێك تەقەی لە چەند خوێندكارێك كردووە و بەو هۆیەوە دوو كەس کوژراون و شەش کەس بریندار بوون، تەقەکەرەکەش بە برینداری لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
تا ئێستا پۆلیس هیچ رونکردنەوەیەکی سەبارەت بەناسنامەی کەسەکە نەداوە و لەکاتی روداوەکەشدا، پۆلیس داوای لە خوێندكاران كردووە خۆیان حەشار بدەن.
بەپێی زانیاری میدیاکانی ئەمریکا، ئەو دوو کەسەی کوژراون خوێندکار نەبوون.