لە نزیکەی چوار هەفتەدا ئەمریکا زیاتر لە 30 ملیار دۆلاری لە دژی ئێران خەرجکردووە
ساکۆ
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦
پێگەی 'ئێران وۆر كۆست تراكەر' بڵاویکردەوە، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئێرانەوە تائێستا، ئەمریكا زیاتر لە 30 ملیار دۆلاری خەرجكردووە
لە ماوەی بەردەوامبوونی جەنگی 26 رۆژەی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا، تێچوی جەنگی ئێران لەسەر ئەمریكا 30 ملیار دۆلاری تێپەراندووە.
پێشتریش سكۆت بێسنێت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندبوو، بودجەی پێویستیان بۆ جەنگەكە لە بەردەستدایە و تێچوی جەنگەكەش تائێستا لەو ئاستەدایە كە پێشبینیان كردبوو.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دابوو، داوایان لە كۆنگرێس كردوە بودجەی زیاتریان بۆ دابین بكات بۆ ئەوەی گرەنتی بەردەوامیی پشتگیركردنی سوپا بكەن لە داهاتوودا.


