مانگی سوری ئێران: لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 85 هەزار شوێنی مەدەنی بۆردومان كراون
ساکۆ
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦
مانگی سوری ئێران راپۆرتێکی لەبارەی ئامارەکانی زیان گەشتن بە وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 85 هەزار شوێنی مەدەنی بۆردومان كراون
مانگی سوری ئێران راپۆرتی ئاماری زیانە ماددییەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، لە سەرەتای جەنگەکەوە تائێستا زیان بەر 85 هەزار شوێنی مەدەنی کەوتووە بەهۆی بۆردومانەکانەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، تائێستا 64 هەزار و 583 یەكەی نیشتەجێبوون بۆردومان كراون، کە لەو ژمارەیەش تەنها لەتاران زیاتر لە 26 هەزار شوێنی مەدەنی زیانیان بەركەوتووە.
مانگی سوری ئێران ئەوەشی رونکردووەتەوە، تائێستا 694 شوێنی بازرگانی و 600 خوێندنگە و 282 نەخۆشخانە و دەرمانخانە و بنكەی تەندروستی زیانیان بەركەوتووە.


