وەزیری بەرگری سعودیە گەیشتە تاران
رەوەز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٥
ئاژانسی ئیسنای ئێران بڵاوی کردەوە، شازادە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە لەگەڵ وەفدێکی 70کەسی گەیشتە تاران و لەلایەن محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.
بەپێی میدیاکانی ئێران، ناوبراو لە دوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات، باڵاترین بەرپرسی سعودیەیە کە سەردانی ئێرانی کردووە و سەردانەکەی هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە رۆما بەڕێوە بچێت.
وەزارەتی بەرگری سعودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "ئامانج لە سەردانەکە پێداچوونەوەیە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرژەوەندیە هاوبەشەکا