كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق تێچووی هەڵبژاردن دیاری دەكات
١٧ی نیسانی ٢٠٢٥
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، سیستمێك دادەمەزرێنن بۆ دیاریكردنی تێچووی پرۆسەی هەڵبژاردن و دانانی سنورێك بۆ سیستمی كەمپینی هەڵبژاردنەكان.
حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق رایگەیاند، كۆمیسیۆن سەرقاڵی دانانی سیستمێكە بۆ دیاریكردنی تێچووی پرۆسەی هەڵبژاردن و دانانی سنورێك بۆ كەمپینی هەڵبژاردن.
وتیشی، ئەو سیستمە بڕە پارەیەك بۆ حزب و هاوپەیمانێتی و كاندیدەكان دیاری دەكات كە دەتوانن تەرخانی بكەن بۆ هەڵبژاردن.
دەشڵێت، كۆمیسیۆن چاودێری كەمپینی كاندید و حزب و لایەنەكان دەكات لە رێگەی چەند لیژنەیەكەوە و دوای پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان دەست بە كارەكانیان دەكەن.
بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.