سەرۆک بافڵ بۆ باڵیۆزی هۆڵندا: هیوادارم پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت
١٧ی نیسانی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق کۆبووەوە و رایگەیاند، لە پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بن.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و جانێت ئەلبێردا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەردەوامی هاریکارییەکانی نێوان هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان.
سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ هاریکارییە سەربازییەکانی هۆڵندا بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق هەبوو و رایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش ماون و هیوادارم لە پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن.
باسکردن لە دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.