عیراق و تورکیا تاوتوێی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنی نێوانیان دەكەن
١٧ی نیسانی ٢٠٢٥
وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی هاوبەش گەیشتە بەغداد و بریاریشە دواتر سەردانی هەرێمی كوردستان بكات .
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند ، بەیانی ئەمرۆ وەفدێكی توركیا بە سەرۆكایەتی نوح یەڵماز بریكاری وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتونەتە بەغداد و لەگەڵ لێپرسراوانی عیراقدا چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكەن .
هەر لە میانەی سەردانەكەدا بڕیارە وەفدەكەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم كۆببێتەوە.