کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەو شەپۆلی سەرما و بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو هەرێمی گرتبووەوە، کۆتایی هات.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ خێرایی با دەگاتە 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و سبەینێ خێرایی با کەمدەبێتەوە بۆ 15 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر : 23  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی

دهۆک : 20  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان :25 پلەی سیلیزی