واشنتۆن ژمارەیەك سزای نوێی دژی تاران سەپاند و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاند سزاكان كەرتی نەوتی ئێرانی كردوەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، حەوت كۆمپانیا و پێنج كەشتی گواستنەوەی نەوتی ئێرانی خستوەتە لیستی سزاكانی وڵاتەكەیەوە.

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  زۆربەی كۆمپانیا سزادراوەكان لقە سەرەكییەكانیان لە مالیزیا و پەنەما و دورگەكانی مارشال بوە و كەشتییەكانیش بە ئاڵای وڵاتانی دیكەوە نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەكانی جیهاندا ساخ كردوەتەوە.

سزاكانی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە بە پێی نوێترین ئاماری گومرگی چین، تەنها لە مانگی رابردودا ئێران رۆژانە یەك ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی چین كردوە.