ده‌به‌په: ده‌بێت هه‌مواركردنی یاسایی و دادوه‌ری له توركیا ئه‌نجام بدرێت
١١ی ئازاری ٢٠٢٥
هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئۆجه‌لان جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێت هه‌مواركردنی یاسایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بدرێت.
چیده‌م كلیچگون ئوچار هاوسه‌رۆكی گشتی پارتى هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان"ده‌به‌په"رایگه‌یاند، له بانگه‌وازه‌كه‌ى ئۆجه‌لان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى، له‌بری چه‌ك تیشك ده‌خرێته سه‌ر دیموكراسی، له‌بری نه‌ژادپه‌رستی تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك، له‌بری سیاسه‌تی نكۆڵی ده‌وڵه‌ت تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر سیاسه‌تی دیمو‌كراتى.
وتیشى، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئۆجه‌لان جێبه‌جێ بكرێت، پێویسته ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوبنێن، بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد و ده‌ست له سیاسه‌تی نكۆڵی هه‌ڵبگرن، ده‌بێت هه‌مواری یاسایی و دادوه‌ری بكه‌ن.
رۆژى دووشه‌ممه‌ش ئوزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی جه‌هه‌په له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زۆبه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا پشتیوانیی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌كه‌ن، پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ئاشتیانه‌ی كوردیش گۆڕانكاریی یاسایی له ده‌ستوری وڵات‌دا بكرێت.