دەم پارتی: رێككەوتنە هەنگاوێكە بۆ ناساندنی مافەكانی كورد لە دەستوری سوریا
١١ی ئازاری ٢٠٢٥
دەم پارتی: رێككەوتنەكەی دیمەشق ئاشتی و سەقامگیری بۆ سوریا دابین دەكات
دەم پارتی سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع رایگەیاند، ئەم رێككەوتنە ئاشتی و سەقامگیری بۆ سوریا دابین دەكات و مافەكانی كورد لە دەستوردا دەناسێنێت.
گوڵستان كڵچ سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، رێككەوتنی نێوان مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع، دەبێتە هۆكاری سەقامگیری لە سوریا، هەروەها هەنگاوێكە بۆ ناساندنی مافەكانی كورد لە دەستوری سوریادا.