دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سی و چوار ساڵ تێپەڕی به‌سه‌ر زیندووترین ساتی مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م دیده
رەوەز
١١ی ئازاری ٢٠٢٥
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ ساڵیادی راپەڕین و رزگارکردنی شاری هەولێر، رایگەیاند؛ انگه‌وازی كاك كۆسره‌ت لەو رۆژە پڕشنگدارەدا هێزی به هه‌ولێرییه‌كان به‌خشی، خه‌ڵك تێكرا هاتنه سه‌ر شه‌قام و بڕیاریاندا ئیتر زوڵم و سته‌م ده‌بێ كۆتایی بێت.
دەقی پەیامەکە:
سی و چوار ساڵ تێپەڕی به‌سه‌ر زیندووترین ساتی مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م دیده، ئەو رۆژەی هه‌ولێرییە تێکۆشەرەکان بڕیاریاندا شان به شانی شۆرشگێڕان كۆتایی به‌سه‌رده‌می سته‌م و زۆرداری بهێنن.
له بیرەوەری هه‌مووماندا ئه‌و وێنانه‌ی 11ی ئازار ماون كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی كاك كۆسره‌ت و شانه چەکدارەکانی ناو شار تێكه‌ڵ به ئاپۆرای توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر بوون، ئه‌وه ئه‌و ساته‌بوو كه به‌هێزترین سته‌مكاریش نه‌یتوانی به‌رگه‌ی بگرێت و ناچاربوو چۆك دابدات له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی پۆڵاینی هه‌ولێرییه‌كان.
بانگه‌وازی كاك كۆسره‌ت لەو رۆژە پڕشنگدارەدا هێزی به هه‌ولێرییه‌كان به‌خشی، خه‌ڵك تێكرا هاتنه سه‌ر شه‌قام و بڕیاریاندا ئیتر زوڵم و سته‌م ده‌بێ كۆتایی بێت.
دواجار هه‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست ئه‌و بۆشاییه كارگێڕییه‌ی کە به‌مه‌بەستی خنكاندنی خه‌ڵكی كوردستان دروستكرابوو، پركرایه‌وه له رێگه‌ی بونیاتنانی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر بووه پایته‌ختی ئه‌م كیانه كوردییه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ده‌ڵێین راپه‌ڕین ساتی شانازی بوونمانه به كوردبوون و هه‌ولێری بوون، شانازیمان به‌وه‌ی ده‌توانین له سه‌ختترین بارودۆخدا داهاتوو بونیات بنێین.
راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی یازده‌ی ئازاری ١٩٩١ خاڵی وه‌چه‌رخان بوو له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، وێستگه‌یه‌ك بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌بات و گۆرینی فۆرمی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ دامەزراندنی دامەزراوەی شەرعی و مەدەنی.
بێگومان وانه‌كانی راپه‌ڕینی بەهاری ١٩٩١ دژی رژێمی به‌عس گه‌لێك زۆرن، له هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه لێی بڕوانین ئه‌زموونێكی لێ وه‌رده‌گرین، گرنگترین وانه‌ش ئه‌وه‌یه، هیچ شۆڕش و به‌رخودانێك به‌رهه‌می نابێت ئەگه‌ر هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ردی بناغه‌کەی نەبێت.
لە یادی راپه‌ریندا به پێویستی ده‌زانین ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان خۆیان ئه‌م ئه‌زموونه‌یان بونیاتناوه، بۆیە شایه‌نی باشترین خزمه‌تن، پێویستیان به ئارامی و خۆشگوزه‌رانی زیاترە، بۆیە به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆماندا بین، بەجدی كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی راپه‌رین به‌تەواوی بەدیبهێنین.
بەدەرفەتی دەزانم لەم رۆژە پیرۆزەدا سەری رێز‌و نەوازش بۆ شەهیدانی راپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دانەوێنم، کە بە خوێنی ئاڵیان ئەم ئەزموونەیان بونیادنا.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان