جۆی ویڵسن کۆنگرێسمانى کۆمارییەکان و سیاسەتمەداری بەناوبانگی ئەمریکی، لە پەڕەی فەرمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دەنووسێت: "تەیف سامی کوردەکانی عیراق برسی دەکات و دەشڵێت، ترەمپ ئەمەیان بۆ چاکدەکات."

لە پۆستەکەی ئەو سیاسەتمەدارەدا کە ئاڕاستەی وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا کراوە، هاتووە: پێویستە چیتر سزادانی بانکی رافیدەینی عیراق، کە رۆژانە ملیارەها دۆلار بۆ میلیشیا عیراقییەکان سپیدەکاتەوە، دوانەخرێت.

ئاماژەشی بەوەداوە، وەزیری دارایی عیراق، تەیف سامی _ کوردانی عیراق برسی دەکات و مووچەکانیان نادات.

 لە کۆتایی پۆستەکەشیدا، وەک ئاماژەدان بەسزاکانی ترەمپ بۆسەر عیراق دەنووسێت: ترەمپ ئەمە چاکدەکات.