دژە تیرۆری عیراق: لە ئۆپۆاسیۆنێكدا لە چیای حەمرین حەوت تیرۆریستی داعش كوژران
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە ئۆپۆاسیۆنێكدا لە چیای حەمرین حەوت تیرۆریستی داعش كوژران و چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستانیش لەناوبران.
دەزگای دژەتیرۆری عیراق راگەیەنراوێكی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێك لە چیای حەمرین بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامداوە و تیایدا حەوت تیرۆریستی داعش كوژراون، پێنج تونێل و چەندین شوێنی تیرۆریستان خاپوركراون.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لە ئەركێكی دیكەدا لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە دەستیان بەسەر بڕێك تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازیدا گرتووە.



