ترەمپ رایگەیاند كە ئێران بە زۆربەی خاڵەكانی رێكەوتنەكە رازییە و لە سبەیشەوە رێگە بە 20 كەشتی نەوتهەڵگر دەدات بە گەرووی هورمزدا تێبپەڕن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران رەزامەندی داوە لە سبەیەوە 20 كەشتی نەوتهەڵگر بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕن.

ئاماژەی بەوە شكرد تاران وەڵامی زۆربەی خاڵەكانی پلانی ئاشتی داوەتەوە و ئارەزوویەكی زۆریان بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتن و كۆتاییهێنان بە جەنگ هەیە و رەنگە بگەینە ئاگربەست.

جەختیشیكردەوە كە بەنیازە دەست بەسەر نەوتی ئێراندا بگرێت و كۆنترۆڵی ناوەندی هەناردەكردنی دوورگەی خارگ بكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمریكا هەزاران سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.