ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی 11ـی 4ـی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد
محەمەد رزگار
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا، رۆژی شەممە 11ـی نیسان دیاریبکرێت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد، رۆژی شەممە 11ـی نیسان وەک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکراوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند یاسایەکی گرنگ و تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان کرا.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لایەنەکان بەرپرسیارێتی تەواو هەڵگرن بۆ کۆتاییهێنان بەو رەوشە نالەبارە. سەرۆک فراکسیۆنەکان فراکسیۆنەکان جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێک کردەوە کە بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.
ئەم بڕیارانەی پەرلەمان وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکان لە بەرژەوەندی گشتی وڵات دەبینرێت.



