دوای هێرشە چڕەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر چەند ئامانجێكی هەستیار لە تاران و تەورێز،ئێران و حوسییەكانی یەمەن وەلامی توندی ئیسرائیلیان دایەوە .
بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل فڕۆكەخانەی مێهراباد و دامەزراوەی پیشەسازییەكانی تاران و یەكەیەكی پێترۆكیمیاویان لە تەورێز بۆردومان كرد.
لای خۆشییەوە، عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە دامەزراوەكانی كارەبا لە تاران و پارێزگای ئەلبورز كراونەتە ئامانج و بوەتەهۆی پچرانی كارەبا ، بەڵام دواتر توانراوە كارەبا بۆهەردوو شارەكە بگەرێنرێتەوە
هاوكات لە ئەنجامی بۆردومانێك بۆ سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون بۆ سەر شاری زەنجانی ئێران 3 كەس كوژران
لەبەرامبەریشدا ئێران بە هێرشێكی موشەكی بەرفراوان و حوسییەكانی یەمەنیش بە درۆن بەندەری ئیلاتیان لە ئیسرائیل كردووەتە ئامانج، چەند ناوچەیەكی دیكەی ئیسرائیلیش لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانج گیران.
كوەیتیش خستنەخوارەوەی 5 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران لە شوێنە گرنگەكانی وڵاتەكەی راگەیاند