بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی دهاتوودا، ناوچە جیاجیاکانی هەرێم تاوە باران و هەورەبروسکە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە دابارینی نمەباران و ئەگەری تەرزە دەدات لە چەند ناوچەیەک.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە سنووری پارێزگاکانی (دهۆک، هەولێر و ئیدارەی گەرمیان) هەیە، لەگەڵ ئەگەری بارینی تەرزە.
کەشناسی راشیگەیاند، سبەینی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت، هاوکات لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوە باران، بروسکە و تەرزە لە سنوری (هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان) هەیە.
ئاشکراشیکرد، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت و کەشوهەوا بەرەو ساماڵبوونی دەچێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی