دوای جێگیرکردنی سیستمی خوێندنی ئەلیکترۆنی، بڕیاری راگرتنی گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ ناو پۆلەکان و ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکان لە ناو خوێندنگەکان درا.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی ناو خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان رادەگیرێن و لەم قۆناغەدا خوێندکاران بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن.

وەزارەتەکە سەبارەت بەو تاقیکردنەوانەی کە کاتەکانیان بەستراوەتەوە بە دەرەوەی وڵاتەوە نووسراوێکی رەسمیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ناردووە، مەرجی داناوە کە هەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەبێت و پابەندبوونێکی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی رەسمی وەزارەت ئاگادار بکاتەوە، تا کاری ئاسانکاری و رێگەپێدانی تایبەتی بۆ بکرێت.