وەزیری تەندروستی: لیژنەیەک لێکۆڵینەوە دەکات لە نەمانی دەرمان لە سلێمانی
کوردسات نیوز
٥ی نیسانی ٢٠٢٢
وتیشی، پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی دەکەن و ھەوڵ دەدەن لە زووترین کاتدا کێشەی دەرمان لەو پارێزگایە چارەسەر بکەن.
کوردسات نیوز
٥ی نیسانی ٢٠٢٢
وتیشی، پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی دەکەن و ھەوڵ دەدەن لە زووترین کاتدا کێشەی دەرمان لەو پارێزگایە چارەسەر بکەن.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەگەڵ هەردوو سکرتارییەتی کۆمەڵەی خوێندکاران و رێکخراوی ئازادی لاوان کۆبووەوە و رایگەیاند، "هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی پێگەی گەنجان لەناو رێکخستن و ناوەندەکانی بڕیاری یەکێتیدا بەهێزتر بکەن".
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە (4/4/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناغەدا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرنگی بە رۆڵی گەنجان و خوێندکاران لەناو ریزەکانی یەکێتیدا دەدەن و هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی پێگەی گەنجان لەناو رێکخستن و ناوەندەکانی بڕیاری یەکێتیدا بەهێزتر بکەن.
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئاماژەدان بە کێشە و گرفتەکانی گەنجان و خوێندکاران لەناو کۆمەڵگای کوردستاندا، بە پێویستی زانی کۆمەڵەی خوێندکاران و رێکخراوی ئازادی لاوان زیاتر لە کێشە و گرفتەکانی گەنجان و خوێندکاران بکۆڵنەوە و هەوڵ بدەن بە بیرۆکە نوێ و ئامادەکردنی پلان و پرۆژەی گونجاو تیمی یەکێتی لە حکومەت و سەکردایەتی یەکێتی بەرچاوڕوونتر بکەن لە چۆنییەتی هاوکاری کردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی گەنجان و خوێندکاران.
خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوای طالب موراد بڵاوکردەوە و دەڵێت: خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت
دەقی پرسەنامەکە:
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (طالب موراد عەلی) برای هەڤاڵی کۆچکردوو (عادل موراد) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد