خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوای طالب موراد بڵاوکردەوە و دەڵێت: خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت

دەقی پرسەنامەکە:

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (طالب موراد عەلی) برای هەڤاڵی کۆچکردوو (عادل موراد) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)، زۆر غەمباربووم. 

پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد