بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم هەمووان پێکەوە کاربکەین بۆ گێڕانەوەی مافی خوشک و برایانی کوردی فەیلی
ساکۆ سمکۆ
٤ی نیسانی ٢٠٢٦
ساکۆ سمکۆ
٤ی نیسانی ٢٠٢٦
فایەق زێدان رایگەیاند، حکومەتەکەی عەلی زەیدی ئیرادەیەکی راستەقینەی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵێ هەیە و دەستگیرکردنی ئەو ژمارە لێپرسرا و باڵادەستە بەڵگەیە بۆ ئەو راستییە.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، لە کۆڕبەندێکدا لە پەیمانگەی "چاتام هاوس" لە لەندەن رایگەیاند، حکومەتی ئێستای عیراق ئیرادەیەکی راستەقینەی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی هەیە و بۆ یەکەمجارە ئەم ژمارە زۆرەی تۆمەتباران، لەوانەش وەزیر، پەرلەمانتار و بەرپرسانی باڵا، روبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
زێدان جەختیکردوەتەوە، هیچ وەستان یان خاوبونەوەیەک لە راوەدونانی گەندەڵکاراندا نییە و دادگا هیچ هێڵێکی سوور نییە بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، دادگا جیاوازی لە نێوان بەرپرسی کۆن، نوێ، گەورە یان بچووک ناکات، بەڵکو بڕیارەکانی تەنها لەسەر بنەمای بەڵگەی یاساییە نەک تۆمەتی بێ بەڵگە و سەرکەوتنی پرۆسەکەش بەندە بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری.
فایەق زێدان ئەوەشیخستوەتەڕوو، لە روبەڕوبونەوەی گەندڵیدا ئەو ئەنجامانەی لە عیراق و لە رێگەی یاسا و پرۆسەی دادوەرییەوە بەدەست هاتوون، رەنگە لە هیچ وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بە هەمان رێکاری یاسایی بەدەست نەهاتبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی وەزاری رەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی گەرمیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، زانکۆی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، دوای هەوڵەکانی زانکۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا، رەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆکەیان.
زانکۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردوە کردنەوەی ئەم کۆلێجە، دەبێتە هۆی گەشەپێدان و فراوانکردنی ژێرخانی زانستی زانکۆکە، کۆلێجەکە هەردوو بەشی "ئەندازیاریی شارستانی" و "ئەندازیاریی تەلارسازی" لەخۆدەگرێت.
بەبۆنەی کردنەوەی کۆلێجەکەوە، زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران و دانیشتووانی ناوچەی گەرمیان دەکات.
محەمەد باقر قالیباف رایگەیاند، ئێران لە دانوستان یان جەنگدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل ناکات و ئەگەر هەرلایەکیان جەنگ هەڵبگیرسێنێت، وەڵامی هەردوکیان دەدەنەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە رایگەیاند، بۆ ئەوان جیاوازی نییە لە نێوان دانوستان و جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا.
قالیباف هۆشداریداوە، کە بەردەوامبوونی جەنگ زیان بە ئاسایش و ئابوریی وڵاتانی ناوچەکە دەگەیەنێت و ئەوان داواکارییەکانی خۆیان بۆ رێککەوتن ئاڕاستەی ئەمریکا کردووە، بەڵام واشنتن تا ئێستا وەڵامێکیرەسمی و رونی نەداوەتەوە.
ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە، بۆ کردنەوەی گەروی هورمز و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، پێویستە ئەمریکا حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ بکات و گەروەکەش ناگەڕێتەوە بۆ رەوشی پێش جەنگ.
محەمەد باقر قاڵیباف باسی لەوەشکردوە، کە تیمی دانوستانکار نەگۆڕاوە و هێشتا ئەو لێپرسراوی وەفدی دانوستانکارە و لەگەڵ عومان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە رێڕەوی کەشتیوانی و سیستمی جیاکردنەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەروی هورمزدا.