کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبەنەوە
بڵند
١٠ی نیسانی ٢٠٢٦
وێنە؛ بڵند عەبدوڵکەریم
کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، کەشەکە تەواو بەهارە دەبێت بۆ چونەدەرەوە گونجاوە و ئەگەری کەمی باران بارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، لەبارەی کەشی سبەینێشەوە ئاماژەی بەوەکردوە هاوشیوەی ئەمرۆ دەبێتو گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریم، پیشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گویرەی پێشبینییەکان، ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری بارینی باران هەیە و پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بە راورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، هاوشێوەی ئەمڕۆ کەشەکە تەواو بەهارە دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە؛
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی



