ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی: نوێنەری ڕاستەقینەی خوێندکاران دەبین بۆ داواکردنی مافەکانیان
کوردسات نیوز
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی خوێندکاران
جەختی لەوەشکردۆتەوە، تەنانەت ڕێگەنەدرا لە ڕۆژانی ڕابردوو ھیچ خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی سزا بدرێت لەبەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانیان.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا، داوا دەکات ھەموو کۆلێژ و بەش و مامۆستایانی زانکۆ پابەندبن بە وانەوتنەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەکاتی دیاریکراو بەپێی خشتەی وانە و تاقیکردنەوەی کۆلێژەکان، ھەروەھا داوا لە خوێندکارانیش دەکات پابەندبوونی تەواویان ھەبێت لە پێناو دوانەکەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەندنەبوونی خوێندکاران و ئاسایی بوونەوەی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە.



