باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیراق، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە 

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزباییەکانی خۆمان ئاراستەی جەنابی بەڕێز (نزار محەمەد ئامێدی) دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق. لەم کاتە هەستیارەدا، ئێمە بە پابەندی دەمێنینەوە بۆ کارکردن لەگەڵ عێراق بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، لەپێناو پشتگیریکردنی سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەکە
.

باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عێراق