لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بارانبارین، رەوشی ئاسمان دەگۆڕێت و پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بە رێژەی جیاواز ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی هەرێم دەبێتە هەوری تەواو و شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا لە کەرکوک و گەرمیانەوە دەست پێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ سبەی چوارشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن بە لێزمە دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزم دەبنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم شەپۆلە تا بەیانی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفرێکی کەم ببارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی