دوای گیرخواردنیان بۆ ماوەی سێ رۆژ، 25 هاووڵاتی كوردی رۆژئاوای كوردستان لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران رزگاركران.

ئەو هاووڵاتیانە كە خەڵكی كۆبانێ بوون، ویستبویان لەرێگە ئێرانەوە بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكە و مین رێژكردنی شاخەكەوە، سەرجەمیان گیریان خواردبوو.


لەو چوارچێوەیەشدا تیمی كوردسات لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگاداركردەوە و دواتر لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە تیمێك بۆ رزگاركردنیان پێكهێنرا و توانرا ئاو و خۆراكیان پێ بگەیەندرێت و بگەڕێندرێنەوە دەوازەی حاجی ئۆمەران.


بڕیارە دوای تەواوكردنی رێكارەكان لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لە دەروازەی سێماڵكاوە بگەڕێندرێنەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان