وەزیری بەرگریی سوید: ھەر کاتێک پێویست بکات مەشق بە پێشمەرگە دەکەین
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
وەزیری بەرگریی سوید
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
وەزیری بەرگریی سوید
حکومەتی ئیتاڵیا بڕیارێکی پەسەند کرد کە تێیدا نیقاب لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات، هەروەها سەقفێک بۆ ژمارەی ئەو خوێندکارانە دیاری دەکات کە ئاستی شارەزاییان لە زمانی ئیتاڵیدا سنووردارە لە هەر پۆلێکدا.
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە روونی کردەوە کە بڕیارەکە کەڵەکەکردنی زۆرتر لە 30%ی ئەو خوێندکارانەی کە شارەزایی باشیان لە زمانی ئیتاڵیدا نییە لە یەک پۆلدا قەدەغە دەکات، هاوکات ئامرازی زیادە بۆ فێربوونی زمانەکە دابین دەکات و نیقاب لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات.
میلۆنی ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر منداڵێک تووشی ئاستەنگی گەورە بووەوە لە تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی قوتابخانە، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادار دەکرێنەوە و دایک و باوکان ناچار دەکرێن بەشداری لە وانەی بێبەرانبەری زمانی ئیتاڵیدا بکەن، بە فەرزکردنی سزای دارایی تا 1000 یۆرۆ (نزیکەی 1140 دۆلار) لە حاڵەتی پابەندنیابووندا.
میلۆنی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: قەدەغەکردنی نیقاب مەسەلەیەکی پەیوەستە بە ئاسایشەوە، و وتیشی: کاتێک ژنێک یان، کچێکی بچووک ناچار دەکرێت دەموچاوی دابپۆشێت، لە مافە سەرەتاییەکانی و لە وێنای تێکەڵبوون خۆی بێبەش دەکرێت کە زۆرجار بە دەنگی بەرز بەرگری لێ دەکرێت.
لە مانگی تەمووزدا گرووپی "داهاتووی نیشتمانی" داوای توندکردنەوەی رێکارەکانی کردبوو دژی بەکارهێنانی نیقاب لە قوتابخانەکاندا؛ ئەو گرووپە بەشێک نییە لە هاوپەیمانیی فەرمانڕەوا و دەکەوێتە لای راستڕەوی حزبی میلۆنییەوە، و دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە راپرسییەکاندا لە کاتی دامەزراندنیەوە لە شوباتی رابردوودا، وەکو رکابەرێکی سەرەکی دەركەوتووە.
لەدوای فرۆكەخانەی بەغداد، فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفیش سەرجەم گەشتەكانی لەگەڵ ئێران رادەگرێت.
ئیدارەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بڕیاریدادا بە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران، بریارەكەش لە سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چووەتەوە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئیدارەی فرۆكەخانەكەش رایگەیاندوە، بەپێی رێنماییە رەسمیەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان، بریارەكە تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت.
ئیدارەی فرۆكەخانەكە داواشی لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە هیچ رێكارێك سەبارەت بەو گەشتانەی راگرتنەكە دەیانگرێتەوە نەگرنەبەر .
پێشتر رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنیی ئێران رایگەیاندبوو، فرۆكەخانەی بەغداد پێشوازی لە گەشتی كۆمپانیا ئاسمانییەكانی ئێران ناكات، راشیگەیاندبوو هەوڵدەدەن گەشتەكانیان بۆ عیراق لەرێی فرۆكەخانەی نەجەفەوە ئەنجام بدەن
کۆمپانیای سوری بۆ پەترۆڵ دەستی کرد بە خاڵیکردنەوە و گواستنەوەی یەکەم بارەبەنزینی هاوردەکراو لە رێگەی دەریاوە بۆ بەندەری بانیاسی سوری بە ئاڕاستەی دەروازە سنوورییەکان بەرەو عیراق، ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی لەو جۆرە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی.
لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتنی سێ کەشتیی نەوتهەڵگریان ڕاگەیاند کە هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان بوون؛ کەشتیی یەکەم خاڵیکراوەتەوە کە بارەکەی نزیکەی 32 هزار تۆن بنزین بووە، و چاوەڕوانی خاڵیکردنەوەی دوو کەشتییەکەی دیکەش دەکرێت.
هاوکات تەنکەرەکانی عیراق دەستیان بە بارکردنی بنزین لە دامەزراوەکانی بانیاس کردووە، بە مەبەستی گواستنەوەیان بە رێگەی وشکانی و لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ ناو خاکی عیراق.
ئەم جووڵە لۆجیستییە ستراتیژییە وەک چارەسەرێکی خێرا دەێت بۆ پرکردنەوەی کەلەبەری نێوان بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و بەکاربردنی روولەکشەی بنزین لە عیراق، و هەروەها بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و قەیرانەکانی دواکەوتنی بارە دەریاییەکان کە لە ئەنجامی گرژییە هەرێمییەکانی ناوچەکەوە سەریانهەڵداوە.