سوپای سوریا کوژران و برینداربونی ٨٠ تیرۆریستی داعشی لە بادیەی وڵاتەکە راگەیاند
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سوپای سوریا تیرۆریستی داعشی
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سوپای سوریا تیرۆریستی داعشی
جارێكی تر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەتیكردەوە دەسەڵاتەكانی ترەمپ لە جەنگی ئێراندا سنوردار بكات.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە جیاوازیی تەنها یەك دەنگ، یاسایەكی رەتكردەوە كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە پێشەنگایەتی دەكرا و ئامانجی راگرتنی كردەوە سەربازییەكان بوو دژی ئێران تا كۆنگرێس مۆڵەتی رەسمی نەدات.
ئەنجومەنەكە بە زۆرینەی 50 دەنگی دژ بەرانبەر 49 دەنگی پاڵپشت، بڕیارەكەی رەتكردەوە، چوار ئەندامی كۆمارییەكان (سوزان كۆلینز، ڕاند پۆڵ، تۆم تیلیس و لیسا مۆركۆڤسكی) پاڵپشتی بڕیارەكەیان كرد، لە بەرانبەردا جۆن فیتەرمان، دیموكراتی ویلایەتی پەنسلڤێنیا، دەنگی دژیدا.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی تەمووزدا بڕیارەكەی پەسەند كردبوو، ئەمە چەندین جار ئەو هەوڵە دراوە بەڵام تا ئێستا سەركەوتونەبووە.
ئەم جووڵەیە پێش هەڵبژاردنەكانی نیوەی خول دێت كە بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا بەڕێوەبچێت، بەپێی چەند راپرسیەكیش قورسە كۆمارییەكان دەنگی زۆرینەی لە كۆنگرێس بپارێزین، ئەوەش لە سایەی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەهۆی جەنگی ئێرانەوە.
ئۆلیگ کۆبیاکۆڤ، سەرۆکی مەکتەبی رێکخراوی خۆراک و کۆشتبوواڵی نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو" لە روسیا ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی برسییەکان لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2025دا بە بڕی 14 ملیۆن کەس کەمی کردووە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ باشتربوونێکی هێواش لەو رێژەیەدا.
زیادیشی کرد کە ژمارەی برسییەکان تا ساڵی 2025 گەیشتووەتە 645 ملیۆن کەس، کە دەکاتە 7.8%ی کۆی دانیشتووانی زەوی.
رونیشی کردەوە ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵی 2024 بڕی 14 ملیۆن کەس کەمتری کردووە، هەروەها بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 43 ملیۆن کەس دابەزیوە، کە ئەمەش جێگیربوونی ئاڕاستەی باشتربوون نیشان دەدات، ئەگەرچی بە شێوەیەکی هێواشیش بێت.
لە لایەکی ترەوە، ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە داتاکانی "سیستەمی جیهانی بۆ زانیاری و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە"ی سەر بە رێکخراوەکە دەریخستووە کە لە ئێستادا 41 دەوڵەت پێویستیان بە هاوکاریی خۆراکی دەرەکی هەیە، کە 31 دەوڵەتیان کەوتوونەتە کیشوەری ئەفریقاوە.
سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60% دەبێت.
پزیشکیان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بەوە کرد: لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیدا (NPT)، دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60% دەبین.
سەرۆکی ئێران وتیشی: پابەند دەبین بە هەموو ئەو ئەرک و پابەندییانەی کە پەیماننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی لەسەرمان فەرزی دەکات.
دەربارەی بارودۆخی یەمەنیش پزیشکیان وتی: ئەنساروڵا (حوسییەکان) لە یەمەن خۆیان بەرپرسن لە کردەوەکانیان و هیچ رێنمایی و ئاڕاستەکردنێک لە ئێمەوە وەرناگرن.