پزیشکیان: دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو دەبین بە رێژەی 60% لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا
سەوسەن سەید
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60% دەبێت.
پزیشکیان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بەوە کرد: لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیدا (NPT)، دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60% دەبین.
سەرۆکی ئێران وتیشی: پابەند دەبین بە هەموو ئەو ئەرک و پابەندییانەی کە پەیماننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی لەسەرمان فەرزی دەکات.
دەربارەی بارودۆخی یەمەنیش پزیشکیان وتی: ئەنساروڵا (حوسییەکان) لە یەمەن خۆیان بەرپرسن لە کردەوەکانیان و هیچ رێنمایی و ئاڕاستەکردنێک لە ئێمەوە وەرناگرن.


