ئۆلیگ کۆبیاکۆڤ، سەرۆکی مەکتەبی رێکخراوی خۆراک و کۆشتبوواڵی نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو" لە روسیا ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی برسییەکان لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2025دا بە بڕی 14 ملیۆن کەس کەمی کردووە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ باشتربوونێکی هێواش لەو رێژەیەدا.

زیادیشی کرد کە ژمارەی برسییەکان تا ساڵی 2025 گەیشتووەتە 645 ملیۆن کەس، کە دەکاتە 7.8%ی کۆی دانیشتووانی زەوی.

رونیشی کردەوە ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵی 2024 بڕی 14 ملیۆن کەس کەمتری کردووە، هەروەها بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 43 ملیۆن کەس دابەزیوە، کە ئەمەش جێگیربوونی ئاڕاستەی باشتربوون نیشان دەدات، ئەگەرچی بە شێوەیەکی هێواشیش بێت.

لە لایەکی ترەوە، ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە داتاکانی "سیستەمی جیهانی بۆ زانیاری و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە"ی سەر بە رێکخراوەکە دەریخستووە کە لە ئێستادا 41 دەوڵەت پێویستیان بە هاوکاریی خۆراکی دەرەکی هەیە، کە 31 دەوڵەتیان کەوتوونەتە کیشوەری ئەفریقاوە.