یەکێتی و گۆڕان بەشی سیاسیی رێککەوتنەکەی نێوانیان ئیمزا دەکەن
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
یەکێتی و گۆڕان
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
یەکێتی و گۆڕان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی گازی پارسی باشوور لە ئێران نەبووە و قەتەریش هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەوە نییە.
لە وتارەکانی ئەمڕۆیدا ترەمپ رایگەیاند، "ئیسرائیل هێرشێکی خراپی بۆ سەر دامەزراوەیەکی گەورەی ئێران کرد کە بە کێڵگەی گازی پارسی باشوور ناسراوە لە ئێران. ئەمریکا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەسەر ئەم هێرشە نەبوو، قەتەریش بە هیچ شێوەیەک بەشدار نەبووە و پێشتر هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە نەبووە".
سەبارەت بە کاردانەوەکانی تاران، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: بەداخەوە ئێران ئاگاداری ئەم راستیانە نەبووە و زانیاریی وردی لەسەر هێرشەکەی سەر (پارسی باشوور) نەبووە، هەر بۆیە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و بێ پاساو، هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە دامەزراوەکانی غازی سروشتیی شل (LNG) لە وڵاتی قەتەر".
سەنتەری میترۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، زۆربەی كەناڵە بینراوەكان لە هەرێم رووماڵی هێرشە تیرۆریستییەكانیان كرد و پابەند بوون بە رێنماییەكانی حكومەت بۆ ئەو جۆرە روماڵە هەستیارانە
سەنتەری میترۆ لە راگەیەنراوەکەدا نیگەرانەیی دەربڕیوە لەو میدیایانەی بێ باكن بەرانبەر ئاسایشی شارێك و رووماڵەكانیان ناپیشەییانەیە و بەناوی خستنەڕووی زانیارییەوە بوونەتە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ترس و تۆقاندن.
راشیگەیاندووە، ئەم جۆرە روماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سور و پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت؟ بۆچی پەیامنێرەكەیان لەهەولێر ناتوانێت هەمان جۆری روماڵی پەیامنێرەكەی سلێمانی بكات؟ بۆ لەوێ رێز لە رێنماییەكان دەگرن لە سلێمانی پێشێلی دەكەن؟
سەنتەری میترۆ داواشیكردوە، لەم رەوشە پڕ مەترسییەدا دەزگا پەیوەندیدارەكان سەرجەم كەناڵ و میدیا و رۆژنامەنوسان پابەند بكەن بەو رێوشوێنانەی کە پێویستن و بە بێ جیاوازیش دەبێت بگیرێنەبەر.
سەنتەری میترۆ جەختیشیكردووەتەوە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان جیاوازی نەكەن لە نێوان هیچ میدیایەكدا و ریێنمایی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ هەمووان وەك یەك بێت و سڵ نەكەنەوە لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەسەر هیچ كەناڵێكدا.
موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەبارەی کوژرانی عەلی لاریجانی و کوڕەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ناهێڵن خوێنیان بەفیڕۆ بڕوات
موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەبارەی کوژرانی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران و کوڕەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رابەری باڵای ئێران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، کوژرانی لاریجانی کردەیەکی تیرۆرستییە و دەرخەری گەورەیی پێگەکەیەتی.
ئەوەشی رونکردەوە، خوێنی لاریجانی و کوڕەکەی هەروا بەفیڕۆ ناڕوات و زوو بێت یان درەنگ تۆڵەی کوژرانی دەکەنەوە.