ئابووری

دوای کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکانی ئەمریکا و کردنەوەی بازاڕەکانی ئەمریکا و ئەوروپا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی ٢.٦٩٪ بەرزبۆوە و گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٣٩ سەنت، نرخی نەوتی خۆرئاوای "تەکساس"یش بەڕێژەی ٢.٦٥٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٦٦ دۆلار و ١٩ سەنت.
وەبەرھێنەرانیش لە پەیمانگای پترۆڵی ئەمریکی پێیانوایە، داواکاری لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا و زیادبوونی جموجۆڵی ئابوری پشتیوانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانی کڕینەوەی پشکی ئیکسۆن مۆبیلیان ھەیە لە لایەن کۆمپانیای نەوتی بەسڕەوە کە ڕێژەکەی ٣٢ %  لە کێڵگەی رۆژئاوای قەڕنەی یەک لە باشووری عێراق. 
کۆمپانیا ئیکسۆن مۆبیل پلانی فرۆشتنەوەی پشکەکانی لە کێڵگەی ئەلبارز ھەیە کە بڕی ٢٠ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی زانراوی ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٠ وە کۆمپانیا ئەمریکیەکە کاری تێدا دەکات.

ھۆکاری فرۆشتنەوەی پشکەکانی ئیکسۆن دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی ئۆپیک پڵەس بە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرھەمھێنان و ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و دواکەوتنی شایستە داراییەکانییان لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی بانکی ڕافیدەین لە ماوەی ڕابردوو پرۆژەی پێدانی پێشینەی بە ھێزە ئەمنیەکان خستە بەرباس، لەتازەترین ڕاگەیەندراویاندا بانکی ڕافیدەین سەرجەم لقەکانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە کە دەست بکەن بە پێدانی پێشینە  بە فەرمانبەر و کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕافیدەیندا ھەر ١٦ لقەکەی لە بەغدا ئاگادار کردووەتەوە کە لەمڕۆوە دەست بکەن بە دابەشکردنی ئەو پێشینەیە و سەرجەم فەرمانبەر و کارمەندی ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆی عێراق بگرێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیھان ١٤ سەنت بەرزبوەوە و بە ٦٧ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا،ھاوکات نەوتی تەکساسیش بە ٦٤ دۆلار و ٦٣ سەنت فرۆشرا.
مانەوەی نرخی نەوت بەو بەرزیەی ئێستای دەگەڕێتەوە بۆ ئاسانکاری ھاتوچۆی ھاوڵاتیان دوای کەرەنتینەی سەرتاسەری لە جیھاندا،ھاوکات لەسەرەتای ئەم مانگە بڕی نەوتی عەمبار کراوی کۆگانی ئەمریکا دووملیۆن وھەزار بەرمیل کەمیکردووە و ئەمەش خواستی لەسەر نەوت بە بەرزی ھێشتوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئابووری ئەمریکا بەھۆی کۆرۆناوە لە ٢٠٢٠ دا بەڕێژەی ٣.٥٪ داکشانی بە خۆوە بینیوە و سندوقی نەختی نێودەوڵەتیش پێشبینی دەکات بارودۆخی ئابووری ئەمریکا پێچەوانەی ساڵی پاربێت و بۆ ئەم ساڵ بە ڕێژەی ٥.١٪ زیاد بکات. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنتەری فیدڕاڵی ئیمارات بۆ کبێڕکی و سەرژمێری سەبارەت بە داکشانی ئابووری ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٦.١ % بووە لەگەڵ زیانگەیاندن بە چەندین سێکتەری نانەوتی گرنگ  داکشانەوەی بە خۆوە بینیوە لەوانە سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی ٢٣.٦ %  و بازرگانی تاک و کۆ  بەڕێژەی ١٣.١ % و پیشەسازی و بنیادنان بەڕێژەی ١٠.٤ % دابەزیوون لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  . 

بانکی ناوەندی ئیماراتی ئاماژەی بە گەشەی ئابووری داوە، کە چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بە ڕێژەی ٢.٥ % زیاد بکات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٢% دابەزی و بە ٦٦ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل خاوی تەکساسیش بە ڕێژەی ١.٥% دابەزی و بە ٦٣ دۆلار فرۆشرا.
پێشبینیەکانی بانکی گۆڵدمان ساکس بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا بە ٨٠ دۆلار بۆ ھەربەرمیلێک  لە لایەن ناوەندی ئینێرجی ئەسپێکتەوە بە ئەستەم دەزانرێت بە ھۆی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا لە ھیندستان نرخی نەوت لە ماوەیەکی نزیکدا ٧٠ دۆلار تێبپەڕێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەرکردنی ئەو مەرسومەی سەرۆکایەتی تورکیا لە دوای ئەوە دێت لە کۆتایی مانگی ئازاریش، بانکی ناوەندی تورکیا ھۆشداریدا بوو لە مامەڵەی ئەو جۆرە دراوە گریمانەییە لە کڕین و فرۆشتنی کاڵا و شمەکدا، چونکە تەنھا ژمارەن و کەڵەکەبوونی سەرمایەی لێچاوەڕوان ناکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی کەمبوونەوەی خواستی ھیندستان لەسەر سوتەمەنی و دابەزینی ئاستی وەبەرھێنانی چین، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزی.


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو ١.٥٪ دابەزیوە، بۆ ئەو مەبەستەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس ٦٣ دۆلار و ٥٨ سەنتی تۆمار کرد و نەوتی خاوی برێنتیش بە ٦٦ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.


دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ھیندستان و دابەزینی قەبارەی وەبەرھێنانی چین لە سەرتاسەری جیھاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ویلایەتی نیویۆرک ڕۆژانە ٢٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی عێراقی ھاوردە کردووە.


لە ڕاپۆرتی ھەفتانەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکادا ھاتووە، تێکڕای ھاوردەکردنی نەوت لە ھەفتەی ڕابردوودا لە ٩ وڵاتەوە ٥ ملیۆن و ٧٢٨ ھەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە، ئەم ژمارەیەش براورد بە ھەفتەی پێشووتر ١ ملیۆن و ٢٣٥ ھەزار بەرمیل زیاترە.


ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکادا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەمریکا ڕۆژانە بە تێکڕای ٢٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی عێراق ھاوردە دەکات.


زیادبوونی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ٢٧٠ ھەزار بەرمیلی ڕۆژنە دوای ئەوە دێت ھەفتەی ڕابردوو ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا تەنھا ٣٤ ھەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یۆرۆستات نوسینگەی ئاماری یەکێتی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئابووری ناوچەی یۆرۆ بڵاوکردەوە، کۆی گشتی بەرھەمی ناوخۆی ناوچەی یۆرۆ لە ١٩ وڵاتی ئەوروپی کە مامەڵە بە یۆرۆ دەکەن بە ڕێژەی ٠.٦٪ لەسەر بنەمای وەرزی و ١.٨٪ لەسەر بنەمای ساڵانە دابەزیووە.


خەرجی بەکاربردن بە پێچەوانەوە لە ناوچەی یۆرۆ بە ڕێژەی ٠.٦٪ بەرزبووەتەوە لەسەر بنەمای مانگی نیسان و ھۆکاری سەرەکی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی وزە کە بە ڕێژەی ١٠.٣٪ بەرزبووەتەوە لەسەر بنەمای ساڵانە.


یۆرۆستات ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی بێکاری لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ئازاردا ٨.١٪ بووە کە ئەوەش یەکسانە بەوەی ١٣ ملیۆن و ١٣٣ ھەزار کەس لە ھێزی کاردا بێکار بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی کلاودی مایکرۆسۆفت بڕی ١٥ ملیار دۆلار داھاتی ھەبووە و قازانجی مایکرۆسۆفت لەو داھاتەی بڵاویکردۆتەوە ١٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت جگە لە دروستکردنی پارچەی کۆمپیوتەر و دانانی بەرنامەی کۆمپیوتەر کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تر پێشکەش دەکات وەک تۆڕی کۆمەڵایەتی لینکدئین، کە داھاتی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٢٣% بەرزبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان رووی لە ھەڵکشان کردووە و، ئەمرۆش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا ٦٧ دۆلار و ٦٠ سەنتی تێپەڕاند و نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٦٤ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ساڵی رابردوو بەھۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیھاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابەزی، بەڵام بەھۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و خستنەوەگەڕی کارخانەکان لە جیھاندا، مانگی شوباتی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوت ٧٠ دۆلاری تۆمار کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی ڕایگەیاند عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب لە یەدەگی زێڕدا لە پلەی ٥ھەمدایە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ٣٨میندایە.


پێشتریش ئەنجومەنی جیھانیی زێڕ ئاماژەی بەوە کردبوو عێراق پارێزگاری بە پێگەی خۆیەوە کردووە لە ڕیزبەندیی وڵاتانی ناوچەکەدا لەو بوارەدا و دوای سعودیە و لوبنان و جەزائیر و لیبیا لە پلەی پێنجەمدا ماوەتەوە، لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ٣٨مدایە.


ئەنجومەنی جیھانیی زێڕ، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا غالب مخیف پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، پشتیوانیی تەواوی بۆ بانکی ناوەندی دەربڕیوە ئەگەر عێراق بڕیاری زیادکردنی پشکی خۆی بدات لە یەدەگی زێڕدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتووچۆ و کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ھندستان، کاری کردووەتە سەرکەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ساغکردنەوەی نەوتی عێراق دروستکردووە کە ٢٥٪ی کۆی نەوتی ھندستان دابین دەکات.


عێراق ماوەی چوار ساڵە دابینکەری سەرەکی نەوتی ھندستانە و لە ئێستاشدا زەرەرمەندی یەکەمە لەو دۆخەی بەھۆی کۆرۆناوە ڕووی لە ھندستان کردووە.


شارەزایانی بواری بە بازاڕکردنی نەوتیش پێیانوایە عێراق بەدوای بازاڕی نوێدا بگەرێت بۆ ساغکردنەوەی نەوتەکەی بەو پێیەی دۆخی ھندستان و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و ئەمەش لێکەوتەی تر لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە زیاد دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بازاڕە جیھانییەکان بۆ مامەڵەی نەوت و پێکھاتەکانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشرا و نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٢ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، بەم پێیەش نرخی نەوت لە جیھاندا نزیکەی ٣٤ سەنت بەرز بووەتەوە.


چاودێرانی ئابووریش لەو بڕوایەدان ئەگەر ڕێکارەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بێت، لەمساڵدا نرخی ھەر بەمیلێکی نەوتی خاو نزیک دەبێتەوە لە ٨٠ دۆلار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...20212223